قوباد تاڵەبانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژنانی کارگەی رستن و چنینی کۆیە

کوردستان 04/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

راوێژكاری بەشی كاروباری ژنانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، قوباد تاڵەبانی رێزلێنانی بەخشییە ژنانی کارگەی رستن و چنینی کۆیە.
ئاشتی عەبدوڵا، راوێژكاری بەشی كاروباری ژنانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" هەفتەی رابردوو لەگەڵ بەرپرسی پڕۆتۆکۆڵی جێگری سەرۆکی حکومەت و قائیمقامی کۆیە، سەردانی کۆیەمان کرد و لە نزیکەوە ئەو ژنە ماندوو و دەستڕەنگینانەمان بینی، کە ساڵانێکی زۆرە لە کارگەی رستن و چنینی کۆیە کاردەکەن و کەلەپوری کورد دەپارێزن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هەریەک لەم ژنە بە سەلیقە و بە توانایانە چیرۆکێکی نەبیستراوی ژیانی کارکردنی دەگێڕایەوە، کە پڕبوون لە جوانی و ماندووێتی و ئازایتی".
باسی لەوەشکرد:" ئەو ژنانە و کارەکەیان و کارگەش بەشێکن لە مێژوو و رەسەنایەتی کوردم، کە پێویستە زیاتر گرنگیان پێبدرێت و بازاڕ بۆ بەرهەمەکانیان بدۆزرێتەوە".
ئاشتی عەبدوڵا روونیشیکردەوە:" بە پێویستی دەزانین سوپاسی قائیمقامی کۆیە بکەین کە ئەمڕۆ دووشەممە، خەڵاتی رێزلێنان و دیارییەکانی گەیاندە ئەو ژنانە کە بە کارەکەیان رەسەنایەتی کورد دەپارێزن و بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیشیان دابین دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا