ئاشتی عەبدوڵا: ئەوەندەی پێمانکرابێت پشتیوانی ژنانی گەرمیان بووین

کوردستان 06/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

راوێژكاری بەشی كاروباری ژنانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، ئەوەندەی پێیانکرابێت پشتیوانی ژنانی گەرمیان بوون.
ئاشتی عەبدوڵا، راوێژكاری بەشی كاروباری ژنانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە BMC راگەیاند:" هەرکاتێک ژنان پێویستیان بە ئێمە بووبێت ئامادەی هاوکاری بووین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ کەس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی گەرمیان سەبارەت بە پرسە جیاوازەکان بە گشتی و توندوتیژی دژی ژنان بە تایبەتی، ئەوەندەی پێمانکرابێت پشتیوانی ژنانی گەرمیان بووین".
باسی لەوەشکرد:" ئێمە بەردەوام دەبین لە گرنگیدان بە گەرمیان و ئەمڕۆ دەستپێکێکی دیکەیە بۆ ئەوەی گەرمتر و باشتر لە جاران لە گەرمیانییەکان نزیکبین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا