سبەی مووچەی لیواکانی پیادەی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

کوردستان 06/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایکرد، سبەی پێنجشەممە، مووچەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتەکە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" هاوکاری هێزەکانی هاوپایەمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەمان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەڕێوەبەری گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێککارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 7ی ئازار، مووچەی مانگی رابردووی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا