ئاشتی عەبدوڵا: پشتیوان و هاوکاری ژنانی گەرمیان دەبین

کوردستان 06/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

راوێژکاری کاروباری ژنان و یەکسانی جێگری سەرۆکی حکومەت رایگەیاند، ئەوەندەی لە توانایاندا بێت هاوکاری و پاڵپشتی ژنانی گەرمیان دەکەن.

ئاشتی عەبدوڵا، راوێژکاری کاروباری ژنان و یەکسانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە میانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی رێزلێنان لە ژمارەیەک لە ژنانی گەرمیان رایگەیاند:" هەرکەسێک روویکردبێتە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی دەرگامان کراوەیە بۆی ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەردەوامین لەسەر هێڵین لەگەڵ خانمانی گەرمیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووبوویان دەبنەوە، بە تایبەت لە پرسەکانی توندوتیژی دژی ژنان، هەروەها ئەو بابەتانەش کە پەیوەستن بە کێشە ئیدارییەکان و یەکسانی و دادپەروەری هەیە ".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا