ئاشتی عەبدوڵا: تەنها لە سلێمانی و گەرمیان 36 دادوەری ژن بوونی هەیە

کوردستان 10/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

راوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ژنان رایگەیاند، تەنها لە سنووری سلێمانی و گەرمیان 36 دادوەری ژن بوونی هەیە.
ئاشتی عەبدوڵا، راوێژکاری جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ژنان بە BMC راگەیاند:" ئێمە وەکو نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران ئەمساڵ لە رۆژی 8ی مارسدا چەند چالاکییەکمان لە بوارەکانی سەربازی، کار و دیپلۆماسی ئەنجامداوە و ئەمڕۆش لە بواری دادوەریدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تەنها لە سلێمانی و گەرمیان 36 دادوەری ژن بوونی هەیە و لە هەولێر و دهۆکیش رێژەیەکی زۆر لە دادوەرانی ژن بوونیان هەیە، لە بەرامبەردا لە تەواوی عێراق تەنها 115 دادوەری ژن بوونی هەیە، ئەمەش بەرەوپێشچوونێکی باشە".
باسی لەوەشکرد:" دەمانەوێت ژن لە هەموو کایەکاندا بەشداری کارا و کاریگەرتری هەبێت، پەیامی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ئەوەیە، بەبێ بەشداری ژن لە بوارەکاندا کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو و کۆمەڵگەیەکی یەکسان فەراهەم نابێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا