دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعش ڕادەگەیەنێت

کوردستان 12/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیان تیرۆرستێک لەسنوروی گوندی (چیمەن)ی پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن.

 ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئۆپراسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن".

باسی لەوەش کردووە ئەو داواکراوە بەناوی(ج ،م ،ج) بەڕەگەز عەرەب و پلەی سەربازی هەبووە لەناو ڕێکخراوی داعش، لەڕێگەی ووڵاتی سوریاوە هاتۆتە عێراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لەرۆژی 4ی ئازاری 2024 دەستگیربکرێت.

هەروەها دەشڵێت، لەئێستادا داواکراو بەماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراوە و کەیسەکەی ڕادەستی یاسا کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا