شاندێکی باڵای تورکیا سەردانی عێراق دەکات

عێراق 14/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای تورکیا کە پێکهاتوون لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و سەرۆکی میت، سەردانی عێراق دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، شاندێکی باڵا کە پێکهاتوون لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر وەزیری بەرگری و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری میت، سەردانی عێراق دەکەن.

باسی لەوەش کردووە، شاندەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەگاتە بەغدا و ئامادەی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی دەبن بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی عێراق، کە لەلایەن فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

هەروەها، زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن کە ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندەکەی تورکیا، بۆ ئەوەیە کە ئامادەکاری بکەن بۆ سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆگان، لە کۆتایی ئەم مانگەدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا