موچەی مانگی یەك و دوو-ی ئەمساڵی كرێكارانی خانەنشین دابەشدەكرێت

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی دابەشكردنی مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە مووچە خانەنشینان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی سلێمانیی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، روونكردنەوە دەدرێت.

 بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری كۆمەڵایەتی كرێكارانی سلێمانی لە راگەیەندرایەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگاداری ئەو مووچەخۆرانە دەكەینەوە، كە مووچەی خانشینانی هەرێمی كوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكارانی سلێمانیی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی وەردەگرن، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە مووچەی مانگەكانی یەك و دووی ساڵی 2024 دابەش دەكرێت".

ئاماژە بەوەشكردووە:" دەبێت ئەو مووچەخۆرانە سەردانی بانكی مەڵكەندی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان".

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت، تەمەنی خانەنشینیی پیاوان 20 ساڵ خزمەت و 60 ساڵ تەمەن و بۆ ئافرەتانیش 20 ساڵ خزمەت و 55 ساڵ تەمەن دیاری كراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا