هەولێر.. روونكردنەوە لە بیستنی دەگێكی بەهێز دەدرێت

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبێژی هێزەكانی پاسەوانی سنوور روونكردنەوەیەك لەبارەی ئەو دەنگە بەهێزەوە دەدات كە لە دەوروبەری شاری هەولێریب پایتەخت بیستراوە، دەدات. 

 كاروان خۆشناو، وتەبێژی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە:" دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، مینێكی هەڵگیراوەی كۆن لە دەست سێ كارمەندی پاسەوانی سنوور تەقییەوە و بەهۆیەوە گیانیانلەدەستدا، ئەمڕۆ لە لایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە، ئەو مینە هەڵگیراوانەی مابوون لەچۆڵەوانی نزیك كانی قرژاڵە تەقێندرانەوە".

ئەم روونكردنەوەی وتەبێژی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لەكاتێكدایە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە شاری هەولێر بیسترا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا