کەشناسی زانیاری لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین ئاشکرادەکات

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

کەشناسی هەرێم ریگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى 18/3/2024 سەرەتا باران بارین بە شێوەى نمە بارانى لەسەرخۆ لە کاتە جیاجیاکان لەسەر هەندێک ناوچە دەبارێت زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1-3 پلە نزم دەبێتەوە، سنوورى پارێزگاى دهۆک بارانى زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى شەودا.

هەروەها، لەبارەی سێشەممە دەڵێت،  دواى زیادبوون و بەهێز بوونى کاریگەرى ئەم شەپۆڵەى روو لە ناوچەکەمان دەکات، لە ئەنجامى کاریگەرى یەکگرتنى دوو نزمە پاڵەپەستۆى (دەریاى ناوەڕاست و دەریاى سوور), باران بارین بەشێوەى بارانى مامناوەند و باران بارینى بەلێزمە و هەورە تریشقە بەدرێژاى ڕۆژى سێشەممە سەرجەم ناوچەکەمان دەگرێتەوە.

پێشبینییەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
سەرەتا دەستپێکى باران بارین لە پارێزگاى دهۆک دەبێت لە کاتەکانى شەوى دووشەم لەسەر سێ شەم وە بە درێژاى کاتەکانى ڕۆژى سێ شەم باران بارینى بەڵێزمە سەرجەم ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى دهۆک وە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان . بڕى باران بارینى پێشبینیکراو لەم سنوورە بەم شێوەیە دەبێت بە گوێرەى دوایین پێشبینیەکانى ئەمڕۆ ڕێکەوتى 17-3-2023 ڕۆژى یەک شەممە :
سەنتەرى شارى دهۆک سەرووى 60 ملم
ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە سنووریەکان (ئاکرێ شیلادزە چمانکێ ئامیدى ) سەرووى 70 ملم
ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ لە نێوان (45- 65) ملم دەبێت .
دواى درێژبوونەوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بڕى دابارین بۆ رۆژى سێ شەم لە ناوچەکانى تر بەم شێوەیە دەبێت :
سنوورى پارێزگاى هەولێر: سەنتەرى شار زیاترلە 40 ملم دەبێت وە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لە سەرووى 60 ملم دەبێت .
ئیدارەى سەربەخۆى سۆران بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەرووى 60 ملم دەبێت .
سنوورى پارێزگاى سلێمانى وە ئیدارەى گەرمیان بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە زۆربەى کات لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ و ئێوارە باران بارینى بە ڵێزمەى دەبێت بارانى پێشبینیکراوى لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەم شێوەیە دەبێت :
سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى (45-75) ملم دەبێت .
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان لە (35-45) ملم دەبێت .
پارێزگاى هەلەبجە و ناوچە شاخاوییەکانى (25-35) ملم دەبێت .
ئیدارەى سەربەخۆى ڕاپەڕین : بە درێژاى ماوەى دەستپێکى شەپۆڵەکە باران بارینى دەبێت وە بڕى بارانى پێشبینیکراو بۆ ئەم سنوورە لە نێوان (65-85) ملم دەبێت .
تێبینى / ئەگەرى تەزرە بارین و هەورە تریشقە هەیە لە کاتە جیاجیاکان و هەندێ ناوچە لەگەڵ زیاد بوونى خێراى با بۆ سەرووى 25 کم لە کاتژمێرێکدا .
کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە ڕۆژى چوار شەممە لاواز دەبێت لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆى هەمان ڕۆژ کۆتاى دێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا