دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیرکران

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند، دوو تیرۆرستی سەر بە رێکخراوی داعشیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا و بە هەوڵی هەواڵگری و دوای بەدواداچوون، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان دوو تیرۆرست دەستگیربکەن کە ئەرکەکانیان جیاواز بووە و سەر بە گروپە تیرۆرستەکانی داعش بوون لە پارێزگای کەرکوک.

لە بەیاننامەکەشدا ئەوە هاتووە، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ دۆزینەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە لێیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا