رێواز فایەق:ناکرێت حیزب و لایەنی سیاسی سەرکێشی بە مافەکانی هاووڵاتیانی کوردستانەوە بکەن

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، تانە پێشکەشکردن لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی وردەکاری و ماندووبوونی دەوێت، بۆیە ناکرێت کەس و حیزب و لایەنی سیاسی سەرکێشی بە ماف و جیاوگ و ئیستحقاقی هاووڵاتیانی کوردستانەوە بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، د،رێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا لە پێگەی ئێکس رایگەیاند، تانە پێشکەشکردن لەبەردەم دادگای فیدڕاڵی، ووردەکاریی و لێوردبوونەوە و کار و ماندووبوونی زۆر و دیراسەکردنێکی هەمەلایەنەی دەوێت، لە سەرەتاییترین خاڵەکانی لێووردبوونەوەش بابەتی تایبەتمەندی و دەسەڵاتەکانی دادگاکەیە، کە لە ماددەی 93ی دەستوری عێراقی بە ڕوون و ڕەوانی دەقنووسکراوە.

باسی لەوەش کردووە، بۆیە ناکرێت کەس و حیزب و لایەنی سیاسی سەرکێشی بە ماف و جیاوگ و ئیستحقاقی هاووڵاتیانی کوردستانەوە بکەن و وەرەقەیەکی بەهێزی وەرگرتنەوەی ماف، بەهۆی نەزانی، ناشارەزایی، پەلەپروزێ و دەسکەوتی چەند ڕۆژی و بگرە چەند کاتژمێریەوە بسوتێنن.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق سکاڵای پەیوەست بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە، وەک دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هۆکارەکەی ئەوەبووە کە ئەو سکاڵایە تایبەتمەندی دادگاکە نەبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا