مەحمود چەلەبی: کورسی کۆتاکان لەدەست کەسانێک بوو کە مافی تورکمانیان نەپاراست

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی پارتی ئیرادەی میللی تورکمان رایگەیاند، کورسی کۆتاکان لەدەست کەسانێک بوو کە مافی پێکهاتەی تورکمانیان نەپاراست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحمود چەلەبی سەرۆکی پارتی ئیرادەی میللی تورکمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" کورسی کۆتاکان لەدەست خەڵکانێک بوون بەهیچ شێوەیەک مافی پێکهاتەی تورکمانیان نەپاراست و جگە لەبەرژەوندی خۆیان هیچ شتێکی دیکەیان نەکرد بۆ پێکهاتەی تورکمان ئەوەش وایکرد تورکمانەکان بەرێژەیەکی کەم بەشداری لەپرۆسەی دەنگدان بکەن.

وتیشی، ئەوانەی کورسی کۆتایان بەدەستبوو، وەک فەرمانبەرێکی ئاسایی دەچوونە دەوام و پاشان دەگەڕانەوە، بە ئیکرامییەی باشەوە خانەنشین دەکران و هیچیان بۆ ئێمە نەکرد.

باسی لەوەش کرد، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتەکەمان، بە زۆرینەی دەنگ لەگەڵ ئەوەدابووین کە بەشداری هەڵبژاردن نەکەین، ئەمە بایکۆت نییە بەڵکو ناچینە ناو هەڵبژاردن بەهۆکاری ئەوەی ئامادە نیین.

مەحمود چەلەبی راشیگەیاند، لە هەرێمی کوردستان نفوسی تورکمان زۆرە، ئەگەر بتوانین رێکیانبخەینەوە دەنگی زۆر بەدەستدەهێنین، دەبێت سیستەمی کۆتا بگۆڕدرێت و ئێمە نامانەوێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا