وتەبێژی کۆمەڵ: ڕه‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان رایگەیاند، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، به‌ڵام بەهۆی بایکۆتی پارتییەوە ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كرێت.

محەمەد حەکیم، وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای دیاریکردنی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە کۆمەڵی دادگەری ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن کردووە و ئەگەر پڕۆسەکە بەڕێوەچوو، ئەوان بەشدار دەبن.

لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن لەلایەن پارتییەوە، وتەبێژی کۆمەڵ دەڵێت:" پارتی‌ ده‌سه‌ڵاتداره ‌و له ‌زۆنێكدا به‌ته‌واوی‌ حكومڕانه،‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری‌ هه‌یه ‌و ره‌نگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌ر نه‌كرێ ‌".

ئەمەش لەکاتێکدایە، مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا