میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی دەڵێت، زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچەی بۆ هه‌رێم ناردوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات، تیمی وه‌زاری یه‌كێتی داوایكردوه به‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی كه له به‌غداوه هاتووه ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
ئەمڕۆ دووشەممە، میدیای فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوە کردووە، زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕی 568 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردوه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتووه‌و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 45 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هاوكات له‌دواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشدا، تیمی وه‌زاری یه‌كێتی داوایكردوه، "به‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی كه له به‌غداوه هاتووه ده‌ستبكرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران".
دەشڵێت، وەک چۆن لەرابردوو یەکێتی لەهەڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆران بووە، لەئێستاشدا داوا دەکات ئەو بڕە پارەیەی لەبەغداوە هاتووەو حکومەتی هەرێم دەستی بەسەرداگرتووە، بەسەر مووچەخۆراندا دابەشبکرێت.
هەروەها، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاندووە، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه و داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات.
وتەبێژەکەی یەکێتی وتووشیەتی، یه‌كێتی له‌ساڵی 2014 ه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆراندایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵیداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، حكومه‌تی هه‌رێم به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ره‌مه‌زانداین و هاووڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی مووچه‌كانیاندان و پێویستیان پێیه‌تی.