باڵیۆزی ئەمەریکا: نیگەرانین لە هەڵوێستەکەی پارتی

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق رایگەیاند، نیگەرانین لە هەڵوێستەکەی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردن.

ئەمشەوی دووشەممە، ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لە تویتێکدا لە پێگەی ئێکس رایگەیاند، نیگەرانین لە راگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن.

باڵیۆزی ئەمەریکا دەشڵێت، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لەسەر داهاتوویان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا