وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان ناکات

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات.

ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد:" هەڵوێستی بەردەوامی ئێمە ئەوە بووە پاڵپشتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێک دەکەین، کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشداری بکەن و هەڵبژاردنێکی ئازاد، دادپەروەرانە، شەفاف و متمانەپێکراو بێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئێمە نیگەرانین لە بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی پارتی و گەلی کوردستان و عێراقیش بە گشتی بکات ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، مەکتەبی سیاسی پارتی بڕیاریدا بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا