هەڵوێستی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی بۆ بایکۆتی هەڵبژاردن رایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی خەڵك کار بکەن.

ئەمشەوی دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئێمە تێبینی بڕیارەکەی ئەمڕۆی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین وەك چۆن تێبینی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵیمان کرد لە مانگی ڕابردوودا.

باسی لەوەش کردم داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین لە بەرژەوەندی خەڵك کار بکەن تاکو بەرەو چارەسەر هەنگاوبنێن نەك بەرەو چەقبەستووییەکی دیکەی درێژخایەن.

هەروەها دەشڵێت، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 10ی حوزەیران لە هەرێمی کوردستانی عیراق زۆر گرنگە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا