عێراق.. دەستگیركرانی سێ گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر راگەیەندرا

عێراق 19/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

درەنگانی شەوی رابردوو لە ئۆپراسۆنێكدا و لە سێ پارێزگای عێراق چوار بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران. 

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بە پشتبەستن بە زانیارییە وردەكانی دەستگای هەواڵگری و لە ئۆپراسۆنێكدا كە لە هەرسێ پارێزگای (بەغدا، ئەنبار و دیوانییە) ئەنجامدرا، تواندرا چوار گەورە بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیربكرێن". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لە ئۆپراسۆنەكەشەدا، سەرەڕای دەستگیركردنی ئەو سێ گەورە بازرگانە تواندراوە دەستبەسەر 10 كیلۆگرام حەبی ماددە هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و كێپتاگۆن بگیرێن".

باسی لەوەشكردووە:" لەمیانەی ئەنجامدانی ئۆپراسۆنەكەدا رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و ئەو سێ گەورە بازرگانە روویداوە و یەكێك لە بازرگانەكان برینداركراوە پاشان خۆی بە دەستەوەداوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا