وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی سعودییە و میسر دەکات

جیهان 19/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە سەردانی سعودییە و میسر بکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند:" ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی هەریەکە لە وڵاتانی سعودییە و میسر دەکات و مەبەستی سەردانەکەشی تاوتوێکردنی ئاگربەستە لە ‌غەززە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئەو دوو وڵاتە عەرەبییە گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکانە بە خەڵکی لێقەوماوی غەززە".
پێشتر بلینکن هۆشداری دابوو لەوەی کە شەڕی غەززە ئەگەری فراوانتربوونی هەیە و ئاسایشی سەرتاسەری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە،
لە ماوەکانی رابردوودا چەندینجار لەلایەن وڵاتانی دەرەکی وەک قەتەڕ و ئەمەریکاوە هەوڵی راگەیاندنی ئاگربەست لە مانگی رەمەزاندا لەنێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دراوە، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بێسوود بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا