دهۆک؛ ئەو دوو کەسەی ئەمڕۆ بێسەروشوێن بوون گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ئەو دوو کەسەی بەیانی ئەمڕۆ لە دهۆک بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێن بوون، گیانیان لەدەستداوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند:" بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو دوو کەسەی بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە بێسەروشوێن ببوون، گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو دوو قوربانییە لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کە هەر چواریان بە رەچەڵەک عەرەبن لەناو ئۆتۆمبێلێکدا بوون و ئۆتۆمبێلەکە لافاو بردوویەتی، توانراوە تەنها دوو کەس رزگار بکرێن".
روونیشیکردەوە:" ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان 45 و 35 سالە،
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان بە گشتی و دهۆکی بە تایبەتی گرتووەتەوە و کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ 80 ملیم باران لە دهۆک ببارێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا