"دەبێت ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوام بێت"

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لەبارەی  بەردەوامی ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا پرۆسەی بەبانكیكردن، سەرۆكی دادگای فیدراڵی زانیاری ئاشكرا كرد.

 جاسم محەمەد عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق، رایگەیاند:" جەخت لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانمان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەینەوە و پێویستە ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامبێت تاوەكو پرۆسەی بەبانكیكردن جێبەجێدەكرێت".

ئاماژەی بەوەشكردوو:" لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لەگەڵ سەرۆك كۆمار و وەزارەتی دارایی بۆ چارەسەركردنی رێگرییەكانی بەردەم بڕیارەكە".

لەلای خۆشییەوە سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند:" رێكخستنەوەی جموجۆڵی بازرگانی لە سەرانسەری سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگاكان و داڕشتنی سیاسەتی دراو لە دەسەڵاتی فیدراڵیدایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا