لە رێگەی فرۆشتنی سیمکارتی زەینەوە فێڵ لە هاوڵاتییان کراوە

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند کە لە رێگەی فرۆشتنی سیمکارتی زەینەوە فیڵیان لە هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند:" چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفانەوە شەش کەس بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبارەکان لە رێگەی بەخشینی سیمکارتی زەین و پێدانی بڕی 20 هەزار دینار بە هەر کەسێکی وەرگری سیمکارتەکە هەستاون بە وێنەگرتنی کارتی نیشتمانی و وێنەی کەسی هاوڵاتییان، لەو رێگەیەوە هەژماری بانکی نهێنییان دروستکردووە کە بەهۆیەوە پارەیەکی زۆریان خستووەتە سەر هەژمارە بانکییەکان و بەرەو دەرەوەی وڵات گواستویانەتەوە بە مەبەستی کڕینی دۆلار بە نرخێکی کەمتر لە عێراق و دواتر هێناویانەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە ئامانجی فرۆشتنەوەی دۆلارەکە بە نرخێکی زیاتر، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کراون".
باسی لەوەشکرد:" داوا لە هاوڵاتییانمان دەکەین هۆشیاربن بەرامبەر ئەم جۆرە فێڵانە، چونکە لەوانەیە پێدانی کارتی نیشتمانی و وێنەی خۆیان بۆ چەندین کاری مەترسیدارتر بەکاربهێنرێت و ئەگەری هەیە لە داهاتوودا زیانێکی زۆر لەو خاوەن هەژمارە بانکیانە بدات و باج و رسوماتی بکەوێتە سەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا