د.لەتیف رەشید: خواستێک هەیە بۆ بەردەوامبون گفتوگۆکان لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێم

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

د.لەتیف رەشید رایگەیاند، خواستێک هەیە بۆ بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، د.لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ  ستیڤن هیچن باڵیۆزی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لە پەرۆشیی عێراق کردەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ شانشینی یەکگرتوو، هەروەها چەسپاندنی رێگاکانی هاریکاری دوو قۆڵی، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات، کردەوە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، د.لەتیف رەشید رایگەیاندووە، سەرۆکایەتی کۆمار لەڕێگەی ئەو لیژنەیەی لە سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێکهێنراوە، بەردەوام کار لەسەر کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئەو دەستبەسەرکراوانە دەکات، کە ماوەی سزاکانیان تەواوبووە، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی نۆ هەزار کەس لەو دەستگیرکراوانە، ئازادکراون.

وتیشی،  خواستێک لەلای هەردوولا هەیە بۆ بەردەوامبون لەسەر گفتوگۆ لەبارەی بابەتەکانی پەیوەست بە پەسندکردنی بودجە و پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکەی عێراق و پێویستی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا