تەندروستی سلێمانی: مانگی رابردوو نزیکەی هەزار منداڵ لە پارێزگاکە لەدایکبوون

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە مانگی شوباتی 2024دا 943 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە کۆی ئەو 943 منداڵەی مانگی رابردوو لە سلێمانی لەدایکبوون، 508 منداڵیان كوڕ بوون، 435 منداڵەکەی دیکەشیان كچ بوون ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لەو ژمارەیە 524 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و ئەوانی تر لەڕێگەی نەشتەرگەرییەوە لەدایكبوون ".

تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکرد:" لە مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 195 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون، 21 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە، یەک حاڵەتی لەدایكبوونی سیانە، یەک حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە و 99 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا