سبەی لە پارێزگایەکی هەرێم کرایە پشوو

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، بەهۆی رەوشی کەشوهەواوە سبەی لە پارێزگاکە پشووە.

ئەمشەوی سێشەممە، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند:" بەهۆی بارانی بەخوڕ و درووستبوونی لافاو، لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان سبەی چوارشەممە لە سنووری پارێزگاکە پشووی فەرمییە".

وتیشی، پشووەکە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، پۆلیس، ئاسایش، کۆچ و کۆچبەران، فریاکەوتنی تەندروستی، بەنداو، رێگاوبان، شارەوانی، ئاو و کارەبا ناگرێتەوە.

هەروەها، عەلی تەتەر داوا لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای دهۆک دەکات کە لەماڵەکانیان بمێننەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی رووداوی نەخوازراودا تیمەکان بتوانن بە شێوەیەکی باشتر ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا