بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای هەموو ئەو کەسانەیە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی ئەمڕۆی دهۆک کرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری بەڕێزی سێ قوربانییەکەی ئەمڕۆی دهۆک دەکەین و هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین ".

‏ئەوەشی خستەڕوو:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکی خەڵکە سەربەرزەکەمانە ".

وتیشی:" سوپاس و پێزانینیش ئاڕاستەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە ماندوونەناسانە لەم رۆژە سەختەدا لەخزمەت هاونیشتمانییاندا بوون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا