بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، دواى
بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوى رووبارى خابوور، گەڕەکی ئازادی زاخۆ ژێرئاو کەوت و
بەتەواوی چوڵکرا.
جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ ئاماژەی بەوەکرد:" لەپێناو رێگریکردن گیان لەدەستدان و زیانى
گیانى، بڕیارماندا گەڕەکی ئازادی چۆڵبکرێت، چونکە تادێت ئاستی ئاو بەرزتر دەبێتەوە ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە بەیانی ئەمڕۆوە بارانبارینی
چڕ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت دهۆکی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی
دروستبوونی لافاو، بەهۆیەوە تاکو ئێستا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.