دادگای فیدراڵی وەڵامی پارتی دایەوە: هێرشمان لەسەرە و پێویستە وەڵام بدرێنەوە

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، لە ناوخۆوە و دەرەوەی وڵاتەوە هێرشی میدیایی دەکرێتەسەریان، دەشڵێت " پێویستە لە رێگەی یاسای وەڵامی ئەو هێرشانە بدرێنەوە ".

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئامانجی کاری دادگاکە جێبەجێکردنی دەستوورە بەشێوەی راست و دروست، بۆ ئەوەی یەکێتی عێراق بپارێزێت، بەڵام بەهۆی بڕیارەکانییەوە رووبەڕووی هێرشی ناوخۆیی و دەرەکی میدیایی بووەتەوە، لەکاتێکدا دادگاکە ئەرکێکی دەستووری خۆی جێبەجێ کردووە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" پێمانوایە کە ئەو هێرشانە ئامانجی سیاسییان لە پشتەوەیە و مەبەست لێی لێدانە لە ناوبانگی دادگای فیدراڵی و بە ئامانجکردنی شەرعییەتی دادگاکە ".

دادگای فیدراڵی باسی لەوەشکرد:" پێویستە سەرجەم رێککارە یاساییەکان بەرامبەر ئەو هێرشانە بگیرێتەبەر، بۆ وەڵامدانەوە و شکستپێهێنانیان ".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا