سودانی گەشتێکی "گرنگ" بۆ ئەمەریکا ئەنجام دەدات

عێراق 21/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە لە مانگی نیساندا محەمەد شیاع سودانی عێراق سەردانی ئەمەریکا بکات و راوێژکارێکی ناوبراویش دەڵێت، سەردانی ئەمجارە گرنگە.
سوبهان ملا جیاد راوێژکاری محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لە مانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی روودەکاتە واشنتۆن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا رۆژی سەردانەکەی ناوبراو بۆ ئەمەریکا بە تەواوەتی دیارینەکراوە، بەڵام گەشتەکەی ئەمجارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن زۆر گرنگە".
وتیشی:" ئەمەریکییەکان درکیان بە پێویستی کشانەوەیان لە عێراق کردووە و لەو بابەتە تێگەیشتوون، هەروەها پێویستیان بە ئارامی هەیە بۆ ئەو هەڵبژاردنەی بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە وڵاتەکەیان ئەنجامبدرێت".
سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن لە کاتێکدایە، کە ناوبراو پێشتر چەندینجار بەشێوازی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە وڵاتەکەی کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا