سەدان كیلۆ شیرینی دەستیانبەسەردا گیرا

کوردستان 21/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی سەدان كیلۆ شیرینی بەسەرچوو و نەشییاو بۆ خواردن، قائیمقامییەتی پارێزگای هەڵەبجە روونكردنەوە دەدات.

 قائیمقامییەتی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەلایەن بازگەی زەمەقیەوە لە هەبوونی بڕێك شیرینی، لیژنەكەمان ئاگاداركراینەوە، پاشان پشكنینی تەندرووستی بۆ شیرنیەكان كرا، دڵنیا بووین كە شیاوی خواردن نەبوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو بڕە شیرینییە دەستی بەسەردا گیراوە، 350 كیلۆ شیرینی بووە و بەڕێكارێكی تەندروست لەنێوبراون".  

باسی لەوەشكردووە:" خاوەنی شیرینییەكە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە و لیژنەكانمان لە گەڕانوپشكنینەكانیان بەردەوامدەبن و گەڕانەكانیشیان چڕتر دەكەنەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا