ژمارەی كاندیدەكانی یەكێتی چەندە؟ سەعدی ئەحمەد پیرە وەڵام دەداتەوە

کوردستان 21/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وتەبیژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەربارەی كاندیدەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، زانیاری ئاشكرا دەكات.

 سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند:" ژمارەی كاندیدەكانی یەكێتی رۆژانە بەرەو رێكخستن و تەواوبوون دەچن".

وتیشی:" یەكێتی تا نزیكەی 200 كاندید مافی كاندید دانانی هەیە بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان، كە دوو بەرانبەری ژمارەی كورسییەكانە هەرچەندە بڕیار بوو سبەی لیسی كاندیدان پێشكەش بكرێت بەڵام وادەكەی بۆ 28ی ئەم مانگە درێژكرایەوە".

روونیشیكردەوە:" وەك یەكێتیی نیشتمانی لیستەكانمان ئامادەیە، بەپێی زانیارییەكانیشمان تەواوی لایەنە سیاسییەكان لیستەكانیان ئامادەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا