ئامارێكی تایبەت بە هاتنی گەشتیاران بۆ سنوورەكانی سلێمانی راگەیەندرا

کوردستان 21/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی ئەو گەشتیارانەی لە پێنج رۆژی رابردوودا سەردانی سنووری سلێمانیان كردووە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار داتایەك ئاشكرا دەكات.

 ئارام شوانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەپێی ئامارەكان لە 20 رۆژی رابردوودا، 100 هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە 5 رۆژی رابردووشدا 50 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان كردووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" زۆرینەی گەشتیارەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون، بەشێكیشیان لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەردانی سلێمانییان كردووە".

باسی لەوەشكردووە:" پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی نەورۆزدا، ژمارەیەكی زیاتر گەشتیار روو لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە گەشتیارییەكانی بكەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا