ئەندامێکی خانەی
راپەڕاندنی گۆڕان رایگەیاند، ئەگەر پارتی بەشداری لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان نەکات، رەنگە رێگە نەدات پرۆسەکە لە هەولێر و دهۆک بەڕێوەبچێت.
سەفین مەلا
قەرە، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی وەفدی حزبەکەی بۆ
کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، بە "دەنگی ئەمەریکا"ی راگەیاندووە:"
وەفدی پارتی باسی ڕێگری کردنیان لە هەڵبژاردن لەگەڵ ئێمە نەکرد، بەڵام گەر بەشداری
نەکەن، پێموایە ناهێڵن هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک ئەنجام بدرێت ".
ئەوەشی
خستەڕوو:" ئەگەر هەڵبژاردن لە هەولێر و دهۆک نەکرێت، پێناچێت لە سلێمانی و
هەڵەبجەش بەڕێوەبچێت، بەڵام گەر پارتی ڕێگری بکات عێراق و دادگا هەڵوێست وەردەگرن
".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 18 ی ئازاری 2024، مەکتەبی سیاسی
پارتی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند.