"ئەمڕۆ رۆژی كەشناسییە و دروشمی ئەمساڵ تایبەتە بە كەشوهەوا"

کوردستان 23/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی كەشناسییە و هەرساڵێكو بە دروشمێك ئەم رۆژە یاددەكاتەوە و ئەمساڵێش دروشەكەی بریتییە لە "لە هێڵی پێشەوەی كارە كەشوهەواییەكان".

 ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی لەبارەی رۆژی یادی كەشناسییەوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە رۆژی جیهانیی كەشناسی هەر ساڵە و دروشمێك بەرز دەكرێتەوە و جەخت لەسەر بابەتێكی گرنگی كەشوهەوا و گۆڕانكارییەكانی دەكرێتەوە و دروشمی ئەمساڵیش بریتییە لە (لە هێڵی پێشەوەی كارە كەشوهەواییەكان)".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەم رۆژەدا رێكخراوی كەشناسیی جیهانی تیشك دەخاتە سەر ئەو كارانەی كە لە رابردوودا كراوە لە بواری كەشناسیدا تاوەكو ئێستا، دەرەنجامەكانی ئەو هەوهەوڵانەش ئەوەیە كە ئێستا لە جیهاندا چەندین ئامێری پێشكەوتووی كەشناسی هەیە، هەر لە مانگە دەستكردەكانی كەشوهەوا و ئامێری زیرەك و ویستگەی كەشناسیی پێشكەوتوو".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا