لە عێراق دەرکەوتنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە میدیاکان قەدەغەکرا

کوردستان 23/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەرکەوتنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و بە تایبەت بە جلی سەربازی لە دەزگا میدیاییەکان و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە نوسراوێکدا بۆ سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" لە پێناو پاراستنی شکۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و بەرژەوەندی گشتی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق بڕیاریداوە دەرکەوتنی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە دەزگا میدیاییەکان و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قەدە‌غە بکرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە راسپێردراون بەوەی چاودێری دەرکەوتنی کەسایەتییە ئەمنی و سەربازییەکان بکەن، هەروەها رێککاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە دزە بە زانیارییە ئەمنییەکان دەکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا