لەبارەی خێزانی چەکدارەکانی داعشەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

عێراق 24/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوز، چەند زانیارییەکی سەبارەت بە ژن و منداڵی چەکدارەکانی داعش لە وڵاتەکەیدا ئاشکرا کرد.
ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند:" دەزگا ئەمنییەکانی عێراق پشکنینی ئەمنی بۆ هەموو ئەو کەسانە ئەنجام دەدات کە لە کەمپی هۆڵ بوون، کە کەمپێکە تایبەتە بە ژن و منداڵ و خێزانەکانی ئەو چەکدارانەی لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پڕۆسەیەکی تایبەتی چاکسازی هەیە بۆ سەرجەم ئەو خێزانانەی لەناو کەمپی ناوبراودان بۆ گەڕاندنەوەیان، حکومەت گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان رەتدەکاتەوە، بەڵام بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە لە کەمپی هۆڵ دەگەڕێنەوە".
باسی لەوەشکرد:" گەڕانەوەی خێزانە عێراقییەکانی ناو کەمپی هۆڵ لە رێگەی هەوڵێکی هاوبەشی حکومەت و لیژنەی ئەمنییەوە ئەنجام دەدرێت، نزیکەی دوو هەزار خێزانی عێراقیش تاوەکو ئێستا ئەو کەمپەیان بەجێهێشتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا