باران بارین دەستپێدەکاتەوە و رێژەکەی لەم ناوچانە زیاتر دەبێت

کوردستان 24/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان هەور دەبێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ و ئەگەری بارانی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لەدوای نیوەڕۆ لە ئەنجامی کاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەندای عەرەبی، شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کاریگەری ئەم شەپۆلە سەرەتا لە ناوچەکانی باشووری هەرێم دەستپێدەکات، لە ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و باشووری پاریزگای سلێمانی باران بارینی بەلێزمە و هەورە بروسکە دەبێت و باران بارین بەراورد بە ناوچەکانی دیکە زیاتر دەبێت".
باسی لەوەشکرد:" لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ باران بارین کەمتر دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکی شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت".
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ئاشکراشیکرد:" سبەی دووشەممە، کاریگەری ئەم شەپۆلی باران بارینە بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکەمان تا کاتەکانی بەرەبەیان، هەروەها ئەنجامی کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەری تەرزە بارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لە هەندێک ناوچە هەیە، لەدوای نیوەڕؤش باران بارین کۆتایی دێت و کەشوهەوا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا