لە ریزبەندی زانکۆ تایبەتەکانی عێراق، زانکۆی جیهان – سلێمانی
توانیویەتی پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە بگرێت.
زانکۆی جیهان - سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا
رایگەیاند:" لە دەستکەوتێکی گەورەدا بۆ خوێندنی
باڵا لە هەرێمی کوردستان وعێراق، زانکۆی جیهان – سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی پێشەنگ
پەپێی AD Scientific Index 2024 لە ریزبەندی یەکەمی زانکۆ
تایبەتەکاندایە".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لە هەمان کاتدا وبە پشتبەستن بە هەمان پۆلێنکردن، زانکۆکەمان لە
ڕیزبەندی شەشەمی زانکۆ حکومییەکانی عێراقدایە.ئەم دەستکەوتە پابەندبوونی زانکۆ بە
پەرەپێدانی ئەکادیمی و توێژینەوە دەسەلمنێت".
باسی
لەوەشکرد:" ەم سەرکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ ودڵسۆزیی سەرجەم مامۆستایان
وستافی زانکۆ، بەتایبەتیش تیمێکی توێژەران و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆ".
زانکۆی جیهان روونیشیکردەوە:"
ئیندێکسی زانستی AD بە پێوەرە بەرزە جیاوازەکانی
هەڵسەنگاندن ناسراوە، زانکۆکان بە پشتبەستن بە پێوەرە جیاوازەکان هەڵدەسەنگێنێت،
لەوانەش بەشداریی توێژەرانی پەیوەندیدار، ئەو پلە بەرزەی زانکۆی جیهان - سلێمانی
بەدەستیهێناوە، بەڵگەیە لەسەر کوالیتی و کاریگەریی ئەو توێژینەوانەی لەلایەن
مامۆستایان و خوێندکارەکانیەوە ئەنجام دەدرێن، هەروەها ڕەنگدانەوەی گرنگیدانی
ستراتیژی زانکۆیە بۆ پێشخستنی بوارەکانی توێژینەوی زانستی".