خاوەنی 166 دوکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر یەک ساڵ لە کرێی
ساڵانە و شەش مانگ لە رسوماتی خاشاک بەخشران، کە مانگی رابردوو بەهۆی سوتانی
بازاڕەکە زیانیان بەرکەوت.
پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، لە 2024.3.6 ئەنجومەنى شارەوانى هەولێر
بڕیاریدا بە ڵێخۆشبوونى یەک ساڵ لە کرێى ساڵانە و شەش مانگ لێخۆشبوون لە ڕسوماتى
خۆڵ و خاشاکى هەموو ئەو دوکانانەى بازاڕی لەنگە کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتى
شارەوانى هەولێر هەیە و بەهۆى رووداوى ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە.
ئەوەشی خستەڕوو،
ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بڕیارەکەى پەسەند کرد و لەئەمڕۆوە بڕیارەکە
لەلایەن بەشى ژمێریارى و داهات و گرێبەستەکان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.