نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، بەهۆی
خەرجنەکردنی شایستە داراییەکان، داوا لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکەن سەرپشک بن لە
بایکۆتکردنی دەوام و لە ژێر فشاری هیچ بەڕێوەبەرێک بەشێوەی زۆرەملێ دەوام نەکەن.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد:" داوا لە سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ دەکەین بۆ خاتری حكومهتێك كه دهستی بهسهر
قوت و دامهزراندنی ئێمهدا گرتووه، خۆیان قهزراری شۆفێری تهكسی و كرێی
رێگاوبانی قوتابخانهكان نەکەن ".
ئەوەشی خستەڕوو، لەئەنجامی خۆپیشاندان و بایکۆتی
مامۆستایان لە ماوەکانی رابردوودا، مووچەی
سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە بڕیاری دادگای فیدراڵی گواسترایەوە بۆ سەر بەغدا.
نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ باسی لەوەشکرد، ماوەی 10
ساڵە وانەبێژانی هەرێم دانەمەزرێنراون و پێویستە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق
لەکاتی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە کار بکەن بۆ دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم.