یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ناكرێت بیانوی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه .
ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، دابه‌شكردنی مووچه له‌م كاته‌دا ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ هاوسه‌نگی بازاڕ و بوژانه‌وه‌ی باروگوزه‌رانی خه‌ڵك، راسته به‌غدا له‌مپه‌ر و بیانو و رێگری زۆر دروستده‌كات له‌به‌رده‌م ناردنی بودجه و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام بارودۆخی خه‌ڵك زۆر له‌وه ناله‌بارتره كه به‌رگه‌ی ئه‌و ماوه درێژه بكرێت.
باسی لەوەش کردووە، ناكرێت بیانوی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه ببێته رێگر له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، بۆیه داوا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه لیستی موچه رابگەیەنن.