بافڵ جەلال تاڵەبانی: كردەوە تیرۆریستییەكەی مۆسكۆ ئیدانە و شەرمەزار دەكەم

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی قوربانیانی كردەوە تیرۆریستییەكەی مۆسكۆ دەربڕی.

 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" كردەوە تیرۆریستییەكەی مۆسكۆ ئیدانە و شەرمەزار دەكەم كە هاوڵاتیانی بێتاوانی كردە ئامانج و هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆشم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیان دەكەم، بیر و نزاكانم لەگەڵیاندایە و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەم ساتە سەختەدا پشتیوانی لە حكومەت و گەلی روسیا دەكەم لە كاتێكدا رووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆر دەبینەوە لە سەرانسەری جیهاندا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا