وەزارەتی دارایی داوای لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکات

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە نووسراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابووری کە ئاڕاستەی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، داوای لیستی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە نووسراوێکدا کە واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە، ئاماژەی بەوەکردووە:" ئاگاداری سەرجەم یەکە ژمێریارییەکان دەکەین، هاوتەریب لەگەڵ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئاداری ئەمساڵ، لیستێکی دیکە ئامادە بکەن کە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی تێدابێت".
شایەنی باسە لە ماوەکانت رابردوودا، دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی سکاڵای راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی کرد و لە کۆتا دانیشتنیشیدا سەبارەت بەو پرسە، دادگاکە رایگەیاند، ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی ئەواندا نییە و بڕیاری رەتکردنەوەی سکاڵاکە درا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا