دژی هەژماری من؛ لە دەباشان خۆپیشاندان دەکرێت

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دژی پرۆژەی هەژماری من لە دەباشان خۆپیشاندان بکەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست  BMC کەوتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.
زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، خۆپیشاندانەکە لە نزک پاڕکی مەلیک مەحمود دەستپێدەکات و دواتریش خۆپیشاندەران بە رێپێوان بەرەو دەباشان دەکەونەڕێ و سەرەکیترین داواکاریشیان رەتکردنەوەی (هەژماری من)ە.
شایەنی باسە ماوەی نزیکەی دوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و سەرەڕای گەیشتنی بەشێک لەو بڕەپارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە مووچە دابەشبکات تاوەکو تەواو پارەکە لەلایەن بەغداوە رەوانە دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، دەبێت لە رێگەی بانکە عێراقییەکانەوە مووچە دابەشبکرێت و فەرمانبەران هەژماریان بۆ بکرێتەوە لەو بانکانە، بەڵام حکومەتی هەرێم سوورە لەسەرئەوەی لە رێگەی (هەژماری من)ەوە ئەو پڕۆسەیە جێبەجێ بکرێت و بەشێکی زۆری فەرمانبەرانی هەرێمیش، ئەو هەژمارە رەتدەکەنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا