کارمەندانی تەندروستیش بایکۆتیان راگەیاند

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

کارمەندانی تەندروستی سنووری پارێزگای سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامیان راگەیاند.
هاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دۆخی دارایی سەختبووە و بە ئەستەم دەتوانرێت خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشکەشبکرێت، ماوەی 54 رۆژە مووچە دابەشنەکراوە و ماوەی 57 رۆژیش چاوەڕێ بووین تاوەکو مووچەی مانگی شوباتمان وەرگرت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردووشدا سێ مووچە دابەشنەکراوە، بۆیە فەرمانبەران، پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە بارودۆخێکی سەختدان و ئەستەمە بتوانن بەردەوامی بە کارەکانیان بدەن".
روونیشیکردەوە:" پاش کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرجەم و نوێنەرەکان، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی لە ئەمڕۆ دووشەممەوە، بایکۆتی سەرجەم ناوەندەکانی تەندروستی بکەین، جگە لە بەشەکانی فریاکەوتن و بەشە هەستیارەکان".
ئەمەس لەکاتێکدایە پێشتر بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و کارەبا و چەندین بەڕێوەبەرایەتی دیکە لە سنووری سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە بایکۆتیان راگەیاندبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا