بەردانەوەی ئاو بۆ هاوڵاتییانی دوكان و شاری سلێمانی راگیرا

کوردستان 25/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارە بە تێكچوونی رەنگی ئاو و راگرتنی بەردانەوەی ئاو بۆ ناو قەزای دوكان و شاری سلێمانیش، قائیمقامی قەزای دوكان روونكردنەوە دەدات.

 سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە كە بارهەڵگرێك رۆنی رەشی پێبووە و پاش رووداوەكەش بارەكەی رژاوەتە نێو دەریاچەی دووكانەوە و ئاوەكەی پیسكردووە، بۆیە پێدانی ئاومان راگرتووە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" تیمەكانمان لە بەرگریی شارستانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ ئەوەی بەخێرایی دەست بە پاككردنەوەی ئاوەكە بكەن و كێشەكە هێندەی نەماوە و چارەسەردەبێت".

روونیشیكردەوە:" لەوچوارچێوەیەشدا، داوامانكردووە بەردانەوەی ئاو بۆ ناو شاری سلێمانی و ناو دوكانیش رابگیرێت بۆ ئەوەی ئاوی پیس بە ماڵان نەگات تا ئەوكاتەی كێشەكە چارەسەردەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا