سەلام عەلی، نوسەرێکی گەرمیانە و لە ساڵی 1995وە دەستیکردووە بە
کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی دۆسیەی ئەنفال و وەک خۆی دەڵێت، زۆرجار لەکاتی
کارکردنیدا چەندین چیرۆکی تراژیدی و خەمناکی تۆمارکردووە.
ئەو نووسەرە لەبارەی کارەکانی ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، چاوپێکەوتنی لەگەڵ
کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و بەشێکی زۆری سەرکردەکانی کورد کردووە، داواش دەکات
هاوکاری بکرێت لە چاپکردنی ئەو بابەتانەی دیکۆمێنتی کردوون.
سەلام عەلی وتیشی:" لەو ساڵانەدا تۆمارکردنی دیکۆمێنت قورس بوو،
چونکە لەو کاتەدا تەکنەلۆژیا هاوشێوەی ئێستا پێشکەوتنی بەخۆیەوە نەدیبوو، لەبەر
زۆربەی کارەکانی بە کامێرا تۆمار دەکرد ".
سەلام عەلی لە درێژەی قسەکانی دەڵێت:" ئەوکات کامێرا بە ئەستەم
دەستدەکەوت و زۆرجار بۆ هەر کارێک کامێرای بە کرێ دەگرت و دۆسیەکانی پێ دیکیۆمێنت
دەکرد ".