خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی گشتی راگیران

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی بایکۆتی پزیشک و کارمەندانەوە خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی گشتی لە سلێمانی راگیران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی BMC دەستکەوتووە، خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی گشتی لە سلێمانی بەهۆی بایکۆتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستییەوە راگیران.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە 50 رۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە و سەرەڕای گەیشتنی بڕێک لەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابینکراوە، حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات تاوەکو تەواو بڕە پارەکە لەلایەن بەغداوە نەنێردرێت.

شایەنی باسە لە ئێستادا بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایکۆتی دەوامیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا