"ساڵی رابردوو، یەك ملیۆن و 163 هەزار تۆن كاڵا هەناردەی هەرێم كراوە"

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لێپرسراوی گومرگی باشماخی مەریوان زانیاری دەربارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و هەرێم بۆ ساڵی رابردوو ئاشكرا كرد.

 فەرید حەق پەنا، لێپرسراوی گومرگی باشماخی مەریوان بە میداكانی ئێرانی راگەیاند:" بەپێی ساڵنامەی وڵاتەكەمان، ساڵی رابردوو یەك ملیۆن و 163 هەزار تۆن كاڵای لەسنوری باشماخەوە هەناردەی هەرێمی كوردستان كردووە، بەوەش %30 هەناردە زیایكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ساڵی رابردوو بە بەهای زیاتر لە 703 ملیۆن دۆلار كاڵا هەناردەكراوە، هەروەها كاری گومرگیش بۆ 115 هەزار بارهەڵگر بە كێشی دوو ملیۆن و 580 هەزار تۆن و بەبڕی سێ ملیار و 770 ملیۆن دۆلار لە سنووری باشماخەوە ئەنجامدراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا